عیراقی
کڕینی تکتی فڕۆکە دەبێتە ئەلیکترۆنی
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا -
وەزارەتی گواستنەوەی عیراق رایدەگەیەنێت بڕیارمان داوە لەکۆتایی ئەمساڵدا کڕینی بلیتی فڕۆکە بکەینە ئەلیکترۆنی و هەوڵیش دەدەین نرخەکەی کەمبکەینەوە لەپێناو بەرژەوەندیی هاوڵاتییان.
مەیسەم سافی، وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی عیراق رایگەیاند "هەر گەشتیارێک بیەوێت لە کۆتایی ئەمساڵدا دەتوانێت بە شێوازی ئەلیکترۆنی تکتی فڕۆکە ببڕێت و کاردەکەین کە هاوڵاتییان پێویستیان بەوە نەبێت کە بچنە کۆمپانیاکانی هێڵی ئاسمانی".
باسی لەوەشردووە "وەزارەتەکەمان هەوڵدەدات نرخی تکتی فڕۆکەکان کەمبکاتەوە لەو کاتەی داهات زیادیکرد و داراییش سەقامگیربوو، بەهۆی ئەوەی هەندێک کەس پێیان وایە نرخی هەدنێک کۆمپانیای هێڵی ئاسمانی نرخیان گرانە".
روونیشی کردووەتەوە "لە مانگی داهاتوودا فڕۆکەیەکی نوێ دێتە ریزی فڕۆکەکانمان هاوشێوەی 11 هاوتەکەی دیکەی لە جۆرەکانی بۆینگ و ئێرباس، تاوەکو خزمەتی زیاتری هاوڵاتییانمان بکەین".
ر.ع
ر.ع