کوردستانی
سەیدسادقیش ئامادەكاری بۆ توشبووانی كۆرۆنا دەكات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
قائیمقامی قەزای سەیدسادق رایدەگەیەنێت، دەستیان كردووە بە كۆكردنەوەی پارە بۆ ئەوە ئامێر بۆ نەخۆشخانەكان بكڕن لە حاڵەتی توشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا.
دیاری رەفیق، قائیمقامی قەزای سەیدسادق بە مەودا میدیای راگەیاند "دەستمان بە ئامادەكاری كردووە و لەگەڵ چەند كەسێكی ناو شارەكە دەستمان بەكۆكردنەوەی پارە كردووە بۆ ئەوەی ئامێری پزیشكی بۆ نەخۆشخانەكانمان ئامادە بكەین".
ئاماژە بەوەشكردووە "تائێستا توانراوە زیاتر لە 150 هەزار دۆلار كۆبكەینەوە، بەڵام ئەوەی جێگەی نیگەرانییە تائێستا لەو هاوكارییەی كۆكراوەتەوە هیچ كەسایەتی و دەوڵەمەندێكی قەزاكە هاوكاری نەكردوین و بەدەمانەوە نەهاتووە".
لە ئێستادا تەواوی قەزاو ناحییەكان لە هەوڵی ئەوەدان ئامادەكاری بكەن بۆ رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆناو بۆ ئەو مەبەستەش لە شارەكان و چەند قەزایەك دەستكراوە بە دروستكردنی نەخۆشخانەی تایبەت بۆ توشبووانی كۆرۆنا كە لەسەر ئەركی خێرخوازان دروست دەكرێت.