گێتی
رووسیا: سەرۆكی هێزەكانی ڤاگنەر گیانی سپارد
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
دەسەڵاتی فڕۆكەوانیی مەدەنی لە رووسیا رایگەیاند، لە ئەنجامی كەوتنەخوارەوە و تێكشكانی فڕۆكەیەكی تایبەت، یێڤگینی پریگۆژین، سەرۆكی هێزەكانی ڤاگنەر گیانی سپارد.
كەمێك لەمەوبەر بە شێوەیەكی فەرمی راگەیەندرا، فڕۆكەیەكی تایبەت بە پیاوانی بازرگان لە جۆری ئێمبرایەر لە ئاسمانی تڤێر - باكوری مۆسكۆ تێكشكاوە و سەرجەم سەرنشینەكانی گیانیانلەدەستداوە.
ئاماژە بەوەشكراوە، یێڤگینی پریگۆژین، سەرۆكی هێزەكانی ڤاگنەر سەرنشینی ئەو فڕۆكەیە بووە و پێكەوە لەگەڵ 9 سەرنشینی دیكە كە سێیان تیمی فڕۆكەكە بوون، سەرجەمیان گیانیانلەدەستداوە.
بەپێی زانیارییەكان فڕۆكەكە لە فڕۆكەخانەی شیریمیتیڤۆی مۆسكۆ بەرەو شاری سەینت پێترسبرگ بەڕێكەوتووە.
لەلایەكی دیكەوە هەژمارێكی تێلێگرام سەر بە هێزەكانی ڤاگنەر لەوبارەیەوە رایگەیاندووە، فڕۆكەكە لەلایەن هێزی بەرگریی ئاسمانیی رووسیاوە بەئامانجگیراوە.
ژ.ع