کوردستانی

لێزمە باران و هەورە تریشقە دەستپێدەكات

مەودا میدیا - سلێمانی |


لێزمە باران و هەورە تریشقە دەستپێدەكات
مەودا میدیا-

بەپێی پێشبینییەكانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان ئاسمانی هەرێمی كوردستان هەور و باراناویی دەبێت.

بەپێی پێشبینییەكان، ئەمڕۆ سێشەممە 17ی ئادار ئاسمانی هەرێمی كوردستان لە نێوان هەور و نیمچە هەور دەبێت و كەمێكیش باران دەبێت.

هەروەها سبەینێ چوارشەممە 18ی ئادار ئاسمان باراناوی دەبێت و لێزمە باران دەبارێت و لە هەندێ ناوچەش هەورە تریشقەش دەبێت.






Qaiwan
Qaiwan