خولەکانی جیهان
ئەمەریکییەکان لە پاڵەوانێتی گۆڕەپان و مەیدانی جیهاندا باڵادەستن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەمەریکا لە رۆژی پێش کۆتایی پاڵەوانێتی گۆڕەپان و مەیدانی جیهانی 2023، کە لە سەنتەری نیشتمانی وەرزشی لە شاری بوداپێست لە هەنگاریا بەڕێوەدەچێت، باڵادەستی خۆی بەسەر پێشبڕکێکانی 4 سەد مەتر پۆستەدا سەپاند، دوای ئەوەی هەردوو تیپی پیاوان و خانمان میدلیای زێڕیان بەدەستهێنا.

تیپی پیاوانی ئەمەریکا لە هەردوو رکابەرکەی، ئیتاڵیا و جامایکای بردەوە، و سێ میدالیایان بردەوە، دوای ئەوەی لە پێشبڕکێکانی 100 و 200 مەتری پاڵەوانێتییەکەدا پلەی یەکەمیان بەدەستهێنا، هەروەها تیپی خانمانیان ریکۆردێکی پاڵەوانێتییەکەی شکاند، کاتێک 41.03 چرکەیان تۆمارکرد و لە جامایکایان بردەوە.
ئارماند دوپلانتیس سوێدی نەیتوانی ریکۆردێکی نوێی جیهانی لە پێشبڕکێی کۆتایی هەڵدان بە دارتیرە لەسەر ئاستی پیاوان تۆمار بکات، بەڵام لە پێنجەمین هەوڵی خۆیدا توانی 6.10 مەتر تۆمار بکات و بەس بوو بۆ بردنەوەی میدالیای زێڕ. لە هەڵدانی قورسایی خانمانیشدا چەییز ئیلیی ئەمریکی میدالیای زێڕی لەملکرا، دوای ئەوەی ماوەی 20.43 مەتری تۆمارکرد.
مارکۆ ئاروپ بووە یەکەم پیاوی کەنەدی کە لە پێشبڕکێی 800 مەتری پیاواندا میدالیای زێڕی جیهانی بەدەستبهێنێت، هاوکات فایت کیپیگۆنی خانمە راکەری کینی لە هەردوو پێشبڕکێی 1500 مەتری و 5000 مەتریدا زێڕی بردەوە.