کوردستانی

ئاماری شەش مانگی ئەمساڵی رووداوەکانی هاتوچۆ بڵاوکرایەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئاماری شەش مانگی ئەمساڵی رووداوەکانی هاتوچۆ بڵاوکرایەوە
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی ئامارەکانی شەش مانگی ئەمساڵی هاتوچۆی بڵاوکردەوە، بەپێی ئامارەکە بێت لە ئەمساڵدا 583 رووداوی هاتووچۆ لە سنووری پارێزگای سلێمانی روویداوە.

رائید بەهمەن عەبدوڵڵا، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی بە مەودا میدیای رایگەیاند "لە ماوەی شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵدا، 583 رووداوی هاتوچۆ لە سنووری پارێزگای سلێمانی لەلایەن بەڕێوەبەرایەتییەکەمانەوە تۆمارکراون".

ئاماژەی بەوەشکرد لە ماوەی شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵدا، 89 هاوڵاتی لە ئەنجامی رووداوەکانی هاتوچۆ گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە دوو هەزار و 189 هاوڵاتی دیکەش برینداربوون".

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی وتی "بەروارد بە ساڵی رابردوو رووداوەکانی هاتوچۆ لە سنووری پارێزگای سلێمانی کەمیانکردووە، لە ساڵی رابردوو 593 رووداوی هاتوچۆ تۆمارکرابوون، بەڵام لو ئەمساڵدا 583 رووداوی هاتوچۆ تۆمارکراون، ساڵی رابردوو 99 کەس گیانیان لەدەستدابوو، ئەمساڵ 89 کەس گیانیان لەدەستداوە".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan