کوردستانی
فازڵ نەبی: راست نییە كە دەوترێت بەغدا پارە بۆ مووچە نانێرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بریكاری پێشووتری وەزارەتی دارایی عیراق رایدەگەیەنێت راست نییە كە دەوترێت بەغدا پارە بۆ مووچە نانێرێت، ئاماژەی بەوەشکرد سێ گرفت هەن و پێویستە چارەسەر بكرێن.
ئەمڕۆ دووشەممە 28ی ئابی 2023 فازڵ نەبی، بریكاری پێشووتری وەزارەتی دارایی عیراق رایگەیاند "هۆكاری نەناردنی مووچە و پشكی هەرێمی كوردستان سێ گرفتی سەرەكین، یەكەمیان بابەتی رادەستكردنی 400 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانەی هەرێمە لەگەڵ بابەتی داهاتە نانەوتییەكان و ئەو وشەیەی كە لە یاسای بودجەدا بە فیعلی ناوی براوە لەسەر هەرێمی كوردستان بووەتە گرفت".
ئاماژەی بەوەشکرد "گوایە بەغدا ناردنی پارەی تەرخانكراوی بۆ مووچەی فەرمانبەران نانێرێت هیچ بنەمایەكی نییە و ئومێد دەكەن لایەنی هەرێم بە دانوستان ئەو كێشانەی كە هەن چارەسەری بكات، چونكە لە یاسای بودجەدا غەدرێكی زۆر لە هەرێمی كوردستان كراوە".
هەر بە وتەی بریكاری پێشووتری وەزارەتی دارایی عیراق، بەغدا پارە بۆ مووچەی فەرمانبەران دەنێرێت، بەڵام بڕە پارەكەی یەكلانەكراوەتەوە و جگە لەوەش لە ماوەی رابردوودا داوای چەند داتا و زانیارییەك لە هەرێم كرابوو.
س.ر