کوردستانی
دەست بەسەر زیاتر لە پێنج کیلۆگرام مادەی هۆشبەردا گیرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا -
بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی مادەهۆشبەرەکان رایدەگەیەنێت تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتییەکەمان توانیویانە دەستبگرن بەسەر پێنجکیلۆگرام مادەی هۆشبەر و پێنج ئامێری قومارکردندا.
ئەمڕۆ دووشەممە 28ی ئابی 2023 بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی مادەهۆشبەرەکان رایگەیاند "تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی مادەهۆشبەرەکان بە هاوکاریی بەشی جموجوڵی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی کەرکوک لە چەند چالاکییەکدا توانیویانە پێنج تۆمەتبار دەستگیربکەن".
باسی لەوەشکردووە "ئەم دەستگیرکردنە دوای بەدواداچوون ورد و وەرگرتنی فەرمانی دەستگیرکردن و پشکنین بووە لەلایەن دادوەری لێکۆڵینەوە ئاسایشەوە".
روونیشی کردووەتەوە "ئەو پێنج تۆمەتبارە کاری کڕین و فرۆشتنی مادە هۆشبەرەکانیان کردووە و هەر لەکاتی دەستگیرکردنەکەشتدا دەستگیراوە بەسەر پێنج ئامێری قومارکردندا".
جەختیشی کردووەتەوە "بە دیاریکراوی بڕی مادە هۆشبەرەکە پێنج کیلۆ و نیوو بووە، لەئێستادا پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ هەریەک لەو پێنج تۆمەتبارە کراوەتەوە و بەپێی یاسا مامەڵەیان لەگەڵدا دەکرێت".
ر.ع
ر.ع