کوردستانی

ملیارێک دینار بۆ پرۆژەکانی پێنجوێن تەرخانکران

مەودا میدیا - سلێمانی |


ملیارێک دینار بۆ پرۆژەکانی پێنجوێن تەرخانکران
مەودا میدیا - 
 
حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت کە نزیکەی ملیارێک دیناریان بۆ جێبەجێکردنی چەند پرۆژەیەک لە سنووری قەزای پێنجوێن تەرخانکردووە کە زۆربەیان بریتین لە کاری قیرتاوکردن.
 
بەپێی نووسراوێک کە وێنەیەکی دەست مەودا میدیا کەوتووە، حکومەتی هەرێمی کوردستان رەزامەندی داوە بە تەرخانکردنی 936 ملیۆن و 795 هەزار دینار بۆ جێبەجێکردنی چەندین پرۆژە لە سنووری قەزای پێنجوێنی سەر بە پارێزگای سلێمانی، زۆربەی پرۆژەکانیش بریتین لە چاککردنەوەی رێگەوبان و قیرتاوکردنی.
 
یەکێک لەو پرۆژانە بریتییە لە چاککردنەوەی دووسایدی ناو مەرزی سەیرانبەنە لە ناحیەی گەرمک و بڕی 418 ملیۆن و 231 هەزار دیناری بۆ ئامادەکراوە.
 
پرۆژەیەکی دیکە رێگەی گوندی وێنەیە لە ناحیەی گەرمک کە زیاتر لە 357 ملیۆن دیناری بۆ دابینکراوە و کۆنکرێتکردنی رێگەی هەورازەکانی گوندی کۆڵیتانەی ناڵپارێزیش بڕی 91 ملیۆن و 670 هەزار دیناری بۆ تەرخانکراوە.
 
جگە لەم پرۆژانە، بەدرێژاریی 13.4 کیلۆمەتر رێگەی سەرەکیی پردی ناڵپارێز تاوەکو پێنجوێن بڕی 69 ملیۆن و 831 هەزار دیناری عیراقی تەرخانکراوە.
Qaiwan
Qaiwan