کوردستانی
تا ئێستا چوارەم پارێزگای هەرێمی كوردستان فەرمانگەی كەشناسی نییە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەگەرچی ماوەی زیاتر لە سێ ساڵە هەڵەبجە وەك چوارەم پارێزگای هەرێمی كوردستان ناسراوە، بەڵام تا ئێستا فەرمانگەی كەشناسی تێدا نەكراوەتەوە.
كاوە كەریم، جێگری پارێزگاری هەڵەبجە بە مەودا میدیای راگەیاند "سێ ساڵ دەبێت فەرمانی كردنەوەی نوسینگەی كەشناسی بۆ پارێزگای هەڵەبجە دەرچووە، بەڵام تا ئێستا كارەكانی نەكراوە هۆكارەكەشی دۆخی دارایی بووە".
ئەوەشی خستەڕوو "بەهۆی ئەوەی تائێستا هیچ فەرمانبەرێكی بۆ دانەمەزراوە بۆیە ئەو نوسینگەیە نەكراوەتەوە، بەڵام بۆ زانین و وەرگرتنی پێشبینی كەشوهەوا سود لە بەڕێوەبەرایەتی كشتوكاڵی هەڵەبجە وەردەگیرێت".
باسی لەوەش كرد "ئەگەر كەسێك وەك بەڕێوەبەری نوسینگەی كەشناسی دیار بكرێت دەبێت سەر بە وەزارەتی گواستنەوە بێت گرفتێك لە كردنەوەی نوسینگەكە نابێت".
سەرەڕای نەبوونی نوسینگەی كەشناسی لە پارێزگای هەڵەبجە، تائێستا بەشێك لە بەڕێوەبەرایەتییەكان و فەرمانگەكان لە هەڵەبجە نەكراونەتەوە.