عیراقی

لە رووداوێکی هاتوچۆدا 42 کەس بوونە قوربانی

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە رووداوێکی هاتوچۆدا 42 کەس بوونە قوربانی
مەودا میدیا - 
 
سەرچاوەیەکی ئەمنی رایدەگەیەنێت لە سنووری  پارێزگای زیقار بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆوە 42 زیارەتکار بوونەتە قوربانی و لە پارێزگای واستیش لە رووداوێکی جۆری وەرگەڕاندا21 کەس بوونە قوربانی.
 
ئەمڕۆ دووشەممە 28ی ئابی 2023 ماڵپەڕی (بغداد الیوم) لەزای سەرچاوەیەکی ئەمنییەوە رایگەیاند "رووداوێکی هاتوچۆ لەسەر رێگەی خێرای شاری ناسرییە لە پارێزگای زیقای روویداوە لە جۆری پێکدادان و بەهۆیەوە 42 زیارەتکار بوونەتە قوربانی و دواتریش تیمەکانی تەندروستی گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە".
 
باسی لەوەشکردووە "نۆ لەو کەسانەی ناو پاسەکەدابوون و تووشی رووداوەکە بوون گیانیان لەدەستداوە و 33 کەسی دیکەشیان برینداربوون کە برینی هەندێک لەوانە سەختە".
 
سەرچاوەکە روونیشی کردووەتەوە "دوای روودانی رووداوەکە دەستبەجێ تیمەکانی تەندروستی گەیشتوونەتە شوێنەکە و بریندارەکانیان رەوانەی نەخۆشخانە کردووە".
 
ئەمەش لەکاتێکدایە، هەر ئەمڕۆ لەرووداوکی هاتوچۆدا لە پارێزگای واست و لەجۆری وەرگەڕان، 21 زیارەتکاری ئێرانی بوونە قوربانی کە پێنج کەسیان گیانیان لەدەستدا و ئەوانی تریش برینداربوون کە برینی هەندێکیان سەختە.

ر.ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان