کوردستانی
روونکردنەوەیەک لە وەزارەتی کوشتوکاڵی هەرێمەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا -
وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت هیچ بنەمایەکی درووست بوونی نییە لە گرتنەوەی ئاو لە عیراق و هیچ کۆبوونەوەیەکیشمان لەگەڵیاندا هەڵنەوەشاوەتەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە 28ی ئابی 2023 وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "رۆژی یەکشەممە بەرواری 27ی ئاب کۆبوونەوەی تایبەتمان هەبووە لەگەڵ وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەکانی عیراق بۆ تاوتوێکردنی چۆنیەتی بەڕێوەبەردی مەلەفی ئاو و هیچ ناکۆکییەکیشمان لەسەر ستراتیژی بەڕێوەبەردنی ئاو نییە لەگەڵیاندا".
باسی لەوەشکردووە "لە سۆشیاڵ میدیا چەند بابەتێک بڵاوبووەتەوە کە بنەمایەکی دروستی نییە و هیچ کۆبوونەوەیەکمان لەگەڵ حکومەتی عیراقیدا هەڵوەشاوەتەوە لەسەر بنەمای ناکۆکی نێوان وەزارەتەکانی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێم و وەزارەتی سەرچاو ئاوییەکانی عیراق".
روونیشی کردووەتەوە "پیوەندی ئێمە لەگەڵ وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەکانی عیراق لەئاستێکی زۆرباشدایە و لەپێناو پاراستنی ئاسایشی ئاوی عیراق و هەرێم، هەردوولا کاردەکەین بە ئامانجی رووبەرووبوونەوەی ئاستەنگ و گۆڕانکارییەکانی کەش و هەوا و کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی دیاردەی ئاو بۆ سەر کەرتی شتوکاڵی و هاوڵاتییانی بەگشتیی".
ر.ع
ر.ع