کوردستانی
سێ کرێکار کەوتنە نێو ئاوەڕۆی پرۆژەیەکەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا -
کەمێک لەمەوبەر لە شاری هەولێر و لەگەڕەکی تەیراوە لەکاتی کارکردندا لەنێو پرۆژەیەک سێ کرێکار کەوتنە نێو ئاوەڕۆی پرۆژەیەک و بەهۆیەوە یەکێکیان گیانی لەدەستدا.
ئەمڕۆ سێشەممە 29ی ئابی 2023 بەرگری شارستانی هەولێر رایگەیاند "بەهۆی رۆچوونی زەوییەوە سێ کرێکار کەوتوونەتە نێو ئاوەڕۆی پرۆژەیەک و سەرئەنجام دوو لە کرێکارەکان توانراوە دەربهێندرێن و بەپێی زانیارییەکان کرێکاری سێیەم گیانی لەدەستداوە".
باسی لەوەشکردووە "کرێکارەکان سەرقاڵی کارکردنبوون کاتێک رووداوەکە روویدا و یەکێک لەکرێکارەکان کەوتووەتە نێو ئاوەڕۆکە دواتر دوو هاوڕێی دیکەی هەوڵی رزگارکردنی دەدەن و ئەوانیش بەهەمان شێوە دەکەونە نێو ئاوەڕۆکەوە".
ر.ع
ر.ع