کوردستانی
زانیاریی لەبارەی دابەشکردنی مووچەی مانگی حەوتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا -
لەکاتێکدا تەنها دوو رۆژ ماوە بۆ دەستپێکی مانگی ئەیلول، تاوەکو ئێستا وادەی دابەشکردنی مووچەی مانگی تەموزی مووچەخۆرانی هەرێم دیارنییە و هەرێم داوای زیاتر لە 900 ملیار دینار لە عیراق دەکات وەک قەرز پێی بدرێت.
بەهۆی نەهاتنی پارە لە بەغداوە، حکومەتی هەرێمی کوردستان تاوەکو ئێستا مووچەی مانگی تەموزی فەرمانبەرەکانی دابەشنەکردووە و تەنها دوو رۆژی دیکەش ماوە تاوەکو بگەینە مانگی ئەیلولەوە، سەرچاوەیەک لە وەزارەتی داراییەوە بە کوردسات نیوزی راگەیاند "ئەو بڕە پارەیەی بەغدا ئامادەیە پێمان بدات وەری ناگرین، بەوهۆیەی 598 ملیار دینار بەشی مووچە ناکات".
ئەو سەرچاوەیە باسی لەوەشکردووە "تا بەشە بودجەی هەرێم بە تەواوەتی نەیەت، وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم ئامادە نییە ئەو بڕە پارەیە وەک قەرز وەربگرێت".
بەپێی زانیارییەکانیش، تاوەکو کێشەکانی نێوان بەغدا و هەولێر چارەسەر دەبێت حکومەتی عیراق ئامادەیە مانگانە بڕی 598 ملیار دینار وەک قەرز بۆ هەرێمی کوردستان بنێرێت، بەڵام حکومەتی هەرێم رازی نییە بەو بڕە پارەیە".
ر.ع
ر.ع