کوردستانی
کەشناسیی: باران لەم ناوچانە دەبارێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا -
بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلرزەزانیی هەرێم رایدەگەیەنێت ئاسمانی ئەمڕۆ پەڵە هەور دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەکانیش نیمچە هەور دەبێت و کەمێک باران دەبارێت.
ئەمڕۆ سێشەممە 29ی ئابی 2023 بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلرزەزانیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "بەپێی پێشبینییەکان ئاسمان پەڵە هەور دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەکان نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ کەمێک باران بارین لە ناوچە شاخاوییەکانی باکووری رۆژئاوای هەرێم".
باسی لەوەشکردووە "پلەکانی گەرما لەچاو رۆژانی رابردوودا یەک تاوەکو سێ پلە نزمتر دەبێتەوە و کەشو هەوا فێنکتر دەبێت بە ماوەکانی پێشوو".
روونیشی کردووەتەوە "کەشوهەوای سبەینێ چوارشەممە گۆڕانکاریی بەسەردا دێت و ئاسمان دەگۆڕێت بۆ پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت و ئەگەریش هەیە بارانێکی کەم لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانی باکووری رۆژهەڵات ببارێت".
بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 38 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 36 پلەى سیلیزى
دهۆک: 36 پلەى سیلیزى
کەرکوک : 41 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 39 پلەى سیلیزى
زاخۆ: 38 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران : 27 پلەى سیلیزى
سۆران : 36 پلەى سیلیزى
ر.ع
ر.ع