کوردستانی
كەشناسی هۆشداری توندی دایە هاوڵاتیان
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
هه‌رێمی كوردستان له ماوه‌ی ئه‌م چه‌ند رۆژه‌ی داهاتوو به كه‌شێكی ناسه‌قامگیر تێپه‌ر ده‌بێت،ئه‌مرۆ باران بارین به‌شێك له ناوچه‌كانی پارێزگای هه‌ولێر و لێزمه باران به‌شێك له سنووری پارێزگای دهۆك ده‌گرێته‌وه,سبه‌ی چوارشه‌ممه كاریگه‌ری نزمه پاڵه په‌ستۆیه‌ك كه سه‌نته‌ری ئه‌م نزمه پاڵه‌په‌ستۆیه ده‌كه‌وێته سه‌ر به‌شێك له ناوچه‌كه‌مان.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان رایگەیاند" له ئه‌م شه‌ودا كاریگه‌ری باران بارین درێژ ده‌بێته‌وه بۆ سه‌ر ته‌واوی ناوچه‌كه‌مان ئاستی باران بارین له دهۆك به‌تایبه‌تی سنووری نێوان پارێزگای دهۆك و هه‌ولێر وه‌ك مێرگه‌سوور بارزان ئاكرێ ئامیدی هه‌روه‌ها سه‌نته‌ری دهۆك و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری پارێزگای دهۆك، سه‌نته‌ری هه‌ولێر وقه‌زاو ناحیه‌كانی ناوچه شاخاویه‌كان ئه‌گه‌ری باران بارینی به‌لێزمه‌و زۆری هه‌یه".
ئاماژە بەوەشكراوە "پارێزگای سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌و كەركوك ئاستی بارانی مامناوه‌ند ده‌بێت، پێشبینی به‌فر بارین له‌سه‌ر لووتكه‌ی ناوچه شاخاویه‌سنووریه‌كان هه‌یه، ئه‌گه‌ری به‌رزبوونه‌وه بارسته‌یه‌ك له تۆزوخۆڵ هه‌یه له ناوچه‌كانی باشووری هه‌رێم كه له‌گه‌ڵ باران تێكه‌ڵ ده‌بێت".
باس لەوەشكراوە "پله‌كانی گه‌رما روو له نزم بوونه‌وه ده‌كات به3 تا 6 پله‌ی سیلیزی، خێرای با زیاد ده‌كات و هه‌وره‌تریشقه‌ش له كاتی باران بارین ده‌بێت، رۆژی پێنج شه‌ممه كاریگه‌ری ئه‌م شه‌پۆڵه كۆتای دێت به‌لام باران بارین له‌سه‌ر ناوچه‌كه‌مان به پچرپچری ده‌مێنێته‌وه".