کوردستانی
کەسێک دەستگیرکرا کە حەفارەیەکی دزیبوو
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا -
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایدەگەیەنێت لەلایەن مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی حەساری سەر بە بەشی پۆلیسی سەیدسادق توانیویانە تۆمەتبارێک دەستگیر بکەن کە حەفارەیەکی دزیبوو.
ئەمڕۆ سێشەممە 29 ئابی 2023 بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند "دوای ئەوەی هاوڵاتییەک سکاڵای تۆمارکردووە کە حەفارەکەی لێ دزراوە، دەستبەجێ مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی حەساری سەر بە بەشی پۆلیسی سەیدسادق لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونەكانیان دەستپێكرد و سەرەنجام توانرا تۆمەتبارەکە بدۆزرێتەوە و دەستگیربكرێت".
باسی لەوەشکردووە "مەفرەزەکانی بنكەی پۆلیسی حەساری لەکاتی دەستگیرکردنەکەدا توانیویشیانە دەستبگرن بەسەر ئەو حەفارەیەی کە تۆمەتبارەکە پێشتر دزیبووی".
روونیشی کردووەتەوە "تۆمەتبار (ب، ع)ی لەدایکبووی ساڵی 1993 لەئێستادا بەبڕیاری دادوەر بەپێی مادەی 446 لە یاسای سزادانی عیراقی راگیراوە و لێکۆڵینەوەکان لەگەڵیدا بەردەوامە".
ر.ع