کوردستانی

رۆژانە هەشت سانتیم ئاوی دوکان کەمدەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


رۆژانە هەشت سانتیم ئاوی دوکان کەمدەکات
مەودا میدیا - رۆژ عەدنان
 
بەڕێوەبەری بەنداوی دوکان رایدەگەیەنێت هەموو رۆژێک نزیکەی هەشت سانتیم ئاوی دوکان دادەبەزێت و لە ئێستاشدا %34ی بەنداوی دوکان ئاوی تێداماوە.
 
ئەمڕۆ سێشەممە 29 ئابی 2023 کۆچەر جەمال، بەڕێوەبەری بەنداوی دوکان بە مەودا میدیای راگەیاند "دەریاچەکەمان لە ئێستادا تەنها %34 ئاوی تێداماوە و رۆژانەش بەگشتیی نزیکەی هەشت سانتیم ئاوەکەی کەم دەکات، دوو یەکەی کارەباش لەئێستادا لەکاردان و کارەبا بەرهەم دەهێنن".
 
باسی لەوەشکردووە "هۆکاری سەرەکیی ئەم کەمییەی ئاستی ئاوی دەریاچەکەمان بۆ گرتنەوەی ئاوە لە باکوورەوە و نەمانی داهاتی ئاوە چونکە لەسەرەوە بۆمان نایەت، هۆکارێکی دیکەش دەگەڕێتەوە بۆ رێژەی بەردانەوەکەی و بەرهەمهێنانی کارەبا".
 
روونیشی کردووەتەوە "پلانی تەواومان داناوە کە پارێزگارییەکی باش لە ئاوی بەنداوەکە بکەین و زۆرترین رێژەی ژارەبای لێوە بەرهەم بهێنن، هەرگیز بەبێ پلان کارناکەین".
 
جەختیشی کردووەتەوە "ئێمە کارەکانی خۆمان وەک پێشتر ئەنجام دەدەین و ئەو دەنگۆیانەی باس لەوە دەکەن کە کوردستان کارتی فشاری ئاوی دژی عیراق بەکاردەهێنێت دوورە لە راستییەوە".
Qaiwan
Qaiwan