کوردستانی
وتەبێژی حكومەتی هەرێم: پارەی پێدانی مووچەی فەرمانبەرانمان نییە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وتەبێژی حكومەتی هەرێم رایدەگەیەنێت، هەرێمی کوردستان پارەی پێدانی مووچەی فەرمانبەرانی نییە و ئەو هۆكارەش نازانن كە رێگرە حكومەتی ناوەند شایستە داراییەكانی هەرێم بنێرێت.
پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ سێشەممە لەمیانی لێدوانێكی رۆژنامەنووسیدا دووپاتیکردەوە، حکومەتی هەرێم هەموو مەرج و داواکارییەکانی حکومەتی فیدراڵی جێبەجێکردووە، جێگەی سەرسوڕمانە بەغدا خۆی لە ناردنی شایستەداراییەكانی هەرێم بەدوورگرتووە.
هەورامانی بۆ میدیای عیراق وتی "ئەو هۆکارە نازانین کە رێگری لە حکومەتی فیدراڵی دەکات بۆ ناردنی شایستە داراییەكانی هەرێم، وێڕای پەسەندکردنی بودجە و جێگیركردنی مافی دیاریكراوی هەرێم لەو یاسایە".
لەبارەی دواکەوتنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمیش، وتەبێژی حکومەتی هەرێم ئاماژەی بەوەكردووە، هەرێمی کوردستان پارەی پێدانی مووچەی فەرمانبەرانی نییە، چونکە هەناردەکردنی نەوت راگیراوە، هەرێمیش بەتەواوی پشت بەو پارەیە دەبەستێت کە بەغدا بڕیارە بینێرێت.
وتیشی، ئەو بڕەپارەیە لە شایستە داراییەكانی هەرێم مافی هاوڵاتیانی کوردە، وەک فەرمانبەرانی دیکەی پارێزگاکانی عیراق.
دوێنێ دووشەممە فازڵ نەبی، بریكاری پێشووتری وەزارەتی دارایی عیراق رایگەیاند "هۆكاری نەناردنی مووچە و پشكی هەرێمی كوردستان سێ گرفتی سەرەكین، یەكەمیان بابەتی رادەستكردنی 400 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانەی هەرێمە لەگەڵ بابەتی داهاتە نانەوتییەكان و ئەو وشەیەی كە لە یاسای بودجەدا بە دروستی ناوی براوە لەسەر هەرێمی كوردستان بووەتە گرفت".
ئاماژەی بەوەشکرد "گوایە بەغدا ناردنی پارەی تەرخانكراو بۆ مووچەی فەرمانبەران نانێرێت، ئەوە هیچ بنەمایەكی نییە و ئومێد دەكەن لایەنی هەرێم بە دانوستان ئەو كێشانەی كە هەن چارەسەری بكات، چونكە لە یاسای بودجەدا ناهەقییەكی زۆر لە هەرێمی كوردستان كراوە".
مانگی ئاب كۆتایی دێت و وێڕای ئەوەی لە پارێزگاكانی عیراق دابەشكردنی مووچەی ئاب كۆتاییهاتووە، بەڵام لە هەرێمی كوردستان مووچەخۆران هێشتا مووچەی تەمموزیان وەرنەگرتووە.
ژ.ع