کوردستانی

منداڵێكی تەمەن چوار ساڵ خنكا

مەودا میدیا - سلێمانی |


منداڵێكی تەمەن چوار ساڵ خنكا
مەودا میدیا-

لە گوندی گۆپتەپەی شەهید منداڵێكی چوار ساڵان كەوتە ناو روباری بچووكی گۆپتەپە و هەتا ئێستا تەرمەكەی ونە.

سەرچاوەیەكی شایەتحاڵ لەوبارەیەوە بە مەودا میدیای راگەیاند، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە 29ی ئاب-2023 منداڵێك كە خەڵكی چەمچەماڵە كەوتووەتە ناو روباری گۆپتەپە و هەتا ئێستا تەرمەكوە نەدۆزراوەتەوە.

بە وتەی ئەو سەرچاوەیەی هەواڵ، رووداوەكە بە دیاریكراوی دەمژمێر 2ی پاشنیوەڕۆ روویداوە و هەتا ئێستا بەشێک لە هاوڵاتیانی گوندی گۆپتەپەی شەهید شانبەشانی خانەوادەكەی بەدوای تەرمەكەیدا دەگەڕێن.

ژ.ع
Qaiwan
Qaiwan