کوردستانی
وەزیری دارایی: هەوڵی نێودەوڵەتیی و ناوخۆیی هەیە بۆ چارەسەركردنی كێشەكان
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
لە چوارچێوەی كۆبوونەوەی لەگەڵ شاندێكی پەرلەمانی كەنەدا، وەزیری دارایی و ئابووریی هەرێمی كوردستان رایگەیاند "چەندین هەوڵی نێودەوڵەتیی و ناوخۆیی لەئارادایە بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغدا".
پەڕەی فەرمیی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێم بڵاویكردووەتەوە، ئەمڕۆ سێشەممە 29ی ئاب-2023 ئاوات شێخ جەناب پێشوازیكردووە لە شاندێكی پەرلەمانی كەنەدا و نوێنەرانی پارتە جیاوازەكانی ئەو وڵاتە.
لەمیانی وتووێژەكانیاندا، بەپێی راگەیەندراوی وەزارەتی دارایی و ئابووری، ئاوات جەناب نوری رایگەیاندووە، هەرێمی کوردستان لەگەڵ چارەسەری کێشەکانە بەپێی دەستوور، بەڵام عیراق پابەندی رێکكەوتنەکان نەبووە.
تایبەت بە پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و بەغدا ئاماژەی بەوەشكردووە، سیاسەتی کابینەی نۆیەم سفرکردنەوەی کێشەکان بووە لەگەڵ بەغدا بەپێی دەستوور، لەو چوارچێوەیەشدا چەندین رێکكەوتنیان لەگەڵ حکومەتی عیراق ئەنجامداوە.
وتووشیەتی، دواتر بەهۆی پابەندنەبوونی حکومەتی عیراقەوە رێکكەوتنەکان جێبەجێنەکراون و ئەگەر یاسای بودجەی عیراق وەک خۆی جێبەجێبکرێت، هەرێمی کوردستان دەتوانێت بەشێکی زۆر لە کێشەکانی چارەسەر بکات.
لە وتەكانی وەزیری دارایی بۆ شاندە كەنەدییەكەش هاتووە، چەندین هەوڵی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی لەئارادایە بۆ چارەسەری کێشەکان، داوای لەشاندی پەرلەمانی کەنەداش کردووە رۆڵی خۆیان لەو بارەیەوە ببینن.
لە بەرامبەردا شاندی پەرلەمانی کەنەدا رایانگەیاندووە، دەیانەوێت هاوکاربن بۆ بەرەوپێشبردنی پەیوەندیی بازرگانی و هاریکاری ئابووری لەنێوان کەنەدا و هەرێمی کوردستان، هیواشیان خواستووە کێشەکانی نێوان عیراق و هەرێمی کوردستان بە زووترین کات چارەسەربکرێت.
ژ.ع