کوردستانی
85 هەزار زیندانی ئازادكران
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەپێی هەواڵێكی راگەیاندنە ئێرانییەكان بە بڕیاری حكومەتی ئەو وڵاتە زیاتر لە 85 هەزار زیندانی بەشێوەی كاتی ئازادكراون.
ئەمڕۆ سێشەممە، 17ی ئادار، میدیا ئێرانییەكان ئەوەیان بڵاوكردەوە، حكومەتی ئێران لە ترسی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆناو بۆ رێگریكردن لەو نەخۆشییە بەخێرایی بڕیارێكیان لە بارەی دەستگیركراونی ناو زیندانییەكان داوە.
ئاماژە بەوەشكراوە "تائێستا 85 هەزار زیندانی بەشێوەی كاتی ئازادكراون و گەڕاونەتەوە ناو ماڵ و كەسوكاری خۆیان".
پێشتر ئێران ژمارەیەك زیندانی بەشێوەی كاتی و بەدانانی بارمەتە ئازادكرد، بەڵام ئێستا بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەكە بەبێ دانانی بارمەتە بەشێوەی كاتی ئەو ژمارە زۆرەی ئازادكردووە.