کوردستانی
لەبارەی مووچە وەزارەتی دارایی راگەیەندراوێك بڵاودەكاتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سەبارەت بە مووچەی فەرمانبەران و بڵاوكردنەوەی هەواڵ لە ژمارەیەك دەزگای راگەیاندن تایبەت بە ناردنی 598 ملیار دینار وەك قەرز بۆ هەرێم لەلایەن بەغداوە، وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێم روونكردنەوە دەدات.
لە روونكردنەوەكەی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێم ئەمشەو سێشەممە 29ی ئابی 2023 هاتووە "ماوەی چەند رۆژێکە لە چەند کەناڵ و دەزگایەکی راگەیاندن هەواڵێک لە زاری سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێمی کوردستان بڵاوکراوەتەوە کە وەزارەتی دارایی عیراق پێشنیاری ناردنی 598 ملیار دیناری وەک قەرز بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان کردووە، بەڵام حکومەتی هەرێم رەتیکردووەتەوە ئەو بڕەپارەیە وەربگرێت.
وەزارەتی دارایی هەرێم دەڵێت، بۆ ڕای گشتی و سەرجەم میدیاکانی ڕوون دەکەینەوە؛ ئێمە لە وەزارەتی دارایی بەرپرس نین لە هیچ زانیاری و لێدوانێک بەناوی سەرچاوەی نادیار بڵاوبکرێتەوە، هەر لێدوان و زانیارییەک لەپەیجی فەرمیی خۆمان بڵاونەکرێتەوە جێی متمانە و باوەڕ نییە.
جەختیشیكردووەتەوە، بە هیچ جۆرێک لەلایەن تیمی تەکنیکیی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستانەوە ئاگادارنەکراوینەوە لە بوونی پێشنیارێکی لەو جۆرە هەتا رەتکرابێتەوە.
ئەوەشی راگەیاندووە، وەک وەزارەتی دارایی پابەندیی خۆیان بە جێبەجێکردنی سەرجەم مادە و بڕگەکانی یاسای گشتیی بودجەی عیراق دووپاتدەکەنەوە و هیوادارن حکومەتی عیراقیش یاساکە وەک خۆی جێبەجێبکات.
لە كۆتایی روونكردنەوەكەشدا هاتووە "هەرکات بڕیاری ناردنی هەر بڕەپارەیەک لە عیراقەوە بۆ هەرێمی کوردستان درا و خرایەسەر هەژماری بانکیی وەزارەتمان، بەشێوەیەکی فەرمی رایدەگەیەنین وەک چۆن پێشتر رامانگەیاندووە".