کوردستانی
سبەینێ بابەتی مووچە و بودجە لە هەرێم تاوتوێدەكرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بڕیارە ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم سبەی چوارشەممە كۆببێتەوە و تەوەری سەرەكیی كۆبوونەوەكە بریتیدەبێت لە مووچە و بەشەبودجەی هەرێمی كوردستان، داوای هاوكارییش دەگەیەننە وڵاتان.
سهفین دزهیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئهمڕۆ سێشهممه 29ی ئاب-2023 لە لێدوانێكدا ئاشكرایكرد، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان سبەی چوارشەممە کۆدەبێتەوە و ئەنجامی وتووێژەكانی لەگەڵ بەغدا و هەنگاوەکانی داهاتووی حکومەت تاوتوێدەکات.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەوان وەك حكومەتی هەرێم هیوادارن هەنگاوەكانیان دوورنەكەوێتەوە لەگەڵ بەغدا، هەولێر بە ئاراستەیەك هەنگاودەنێت كە لێك نزیكبنەوە و لە زۆر پرسدا، شاندی حکومەتی هەرێم لە پێناو چارەسەرکردنی کێشەکان نەرمییەکی زۆری نواندووە.
لە وتەكانیدا باسی لەوەشكرد، سەبارەت بە كێشەكانی هەرێم لهگهڵ بهغدا لهبارهی بودجه و مووچهی مووچهخۆرانهوه، داوای هاوكاریی له نوێنهرایهتی وڵاتان و كونسوڵهكان له ههرێم کراوە.
هاوكات ئەمشەو وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم رایگەیاند، بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی هەرێم و بەغدا هەوڵی نێودەوڵەتیی و نێوخۆیی هەیە و گفتوگۆكان بەردەوامە.
مانگی ئاب كۆتایی دێت و وێڕای ئەوەی لە پارێزگاكانی عیراق دابەشكردنی مووچەی ئاب كۆتاییهاتووە، بەڵام لە هەرێمی كوردستان مووچەخۆران هێشتا مووچەی تەمموزیان وەرنەگرتووە.
ژ.ع