کوردستانی
گردبوونەوە دژی پێنەدانی مووچە دەستیپێکرد
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
بریندارانی شەڕی داعش خانەنشین کراون و ماوەی پێنج مانگە مووچەیان پێنادرێت، داوا دەکەن مووچەکانیان پێبدرێت و مافەکانیان لێ زەوتنەکرێت.
عەلی بابەشێخ، کەمئەندامی شەڕی داعش بە مەودا میدیای راگەیاند "کاتێک لە شەڕی داعش کەمئەندام بووین خانەنشین کراوین و نێردراوینەتە ماڵەوە و مووچەی خانەنشیمان بۆ بڕاوەتەوە".
ئاماژەی بەوەکرد "ماوەی پێنج مانگ دەبێت مووچەمان وەرنەگرتووە، ئێستاش پێمان دەڵێن مووچە نییە، ناکرێت یاری بە ژیانی ئێمە بکرێت لە کاتێکدا ئێمە خاکمان پاراست".
ئەوەشی خستەڕوو "ئەمڕۆ چوارشەممە 30ی ئابی 2023 ژمارەیەکمان لەبەردەم خانەنشینی سلێمانی گردبووینەتەوە و داوای مووچە و مافەکانی دەکەین".
لەدوای شەڕی داعش بەهۆی برینداربوونیان بەشێک لەوانەی بەشداری شەڕەکەیان کرد کەمئەندام بوون، حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا ئەم کەسانە خانەنشین بکات و مووچەی خانەنشینیان پێبدات.
س.ر