کوردستانی

دوو کەس بە تۆمەتی تەقەکردن دەستگیرکران

مەودا میدیا - سلێمانی |


دوو کەس بە تۆمەتی تەقەکردن دەستگیرکران
مەودا میدیا-

بەرێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی دەستگیرکردنی دوو تۆمەتباری راگەیاند و دەستیش بەسەر چەکێکی جۆری دەمانچەدا گیرا.

بەرێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند "دوای ئەوەی لە سنووری گەڕەكی هەواری شار لەشاری سلێمانی دەنگی تەقە بیسترا، مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی هەواری شار بەدەم دەنگی تەقەكەوە رۆشتن و توانرا تۆمەتباران بدۆزرێنەوە و دەستگیربكرێن، لەكاتی دەستگیركردنیشیاندا دەستگیرا بەسەر چەكێكی جۆری دەمانچە كە تۆمەتباران تەقەیان پێكردبوو".

ئاماژە بەوەکراوە "لەئێستادا هەریەك لەتۆمەتباران (ع،یـ، ع -ف، ف، ف) بە بڕیاری دادوەر راگیراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan