کوردستانی

گەنجێک خنکا و چارەنووسی منداڵێکی تەمەن هەشت ساڵانیش نادیارە

مەودا میدیا - سلێمانی |


گەنجێک خنکا و چارەنووسی منداڵێکی تەمەن هەشت ساڵانیش نادیارە
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

ئەمڕۆ چوارشەممە گەنجێک لە ئاوی دوکان خنکا و لەلایەن تیمەکانی بەرگریی شارستانییەوە تەرمەکەی دۆزرایەوە و گەڕان بەدوای منداڵە تەمەن هەشت ساڵانەکەی گۆپتەپەش بەردەوامی هەیە.

ئارام عەلی، وتەبێژی بەرگریی شارستانیی سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەمڕۆ چوارشەممە 30ی ئابی 2023 لە دەریاچەی دوکان گەنجێکی کورد بەناوی (گۆران قادر) خنکا و لەلایەن تیمەکانی بەرگریی شارستانییەوە تەرمەکەی دەرهێنرایەوە".

ئاماژەی بەوەشکرد "دوێنێ لە گوندی گۆپتەپەی ناحیەی ئاغجەلەر منداڵێکی تەمەن هەشت ساڵان بەناوی (شەهرام سامی) لە روباری گۆپتەپە خنکا، تاوەکو ئێستا گەڕان بەدوای تەرمەکەیدا بەردەوامی هەیە".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan