کوردستانی
ئاماری تۆماری قوتابیانی پۆلی یەكەمی بنەڕەتی ئاشكرادەكرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزیری پەرورەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت لە هەرێم 152 هەزار و 645 قوتابی یەكی سەرەتایی تۆماركراون و ژمارەكەش زیاتردەبێت.
ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی هەرێم ئەمڕۆ چوارشەممە 30ی ئاب-2023 رایگەیاند، بەپێی راپۆرتی سیستمی دیجیتاڵیی وەزارەتی پەروەردە، تا ئەم پاشنیوەڕۆیە کاتژمێر 4، ژمارەی ئەو قوتابیانەی کە بۆ یەکەمجار تۆمارکراون لە پۆلی یەکی بنەڕەتی بریتیە لە ( 152645) سەد و پەنجا و دووهەزار و شەشسەد وچل و پێنج قوتابی.
بەپێی ئەو ئامارەی بەردەستە و وێنەیەكی دەست مەودا میدیا كەوتووە، لەو ژمارەیە 49 هەزار و 654 قوتابی لە سنووری هەولێر، 32 هەزار و 356 لە سنووری پارێزگای سلێمانی و 33 هەزار و 235 قوتابی لە سنووری دهۆك تۆماركراون.
هاوكات لە سنووری ئیدارەی گەرمیان زیاتر لە هەریەك لە پەروەردەی پارێزگاكانی هەڵەبجە و خوێندنی كوردیی كەركوك قوتابیی پۆلی یەكەمی بنەڕەتی تۆماركراون.
وەزیری پەروەردە ئاماژەی بەوەشكردووە، ئەو داتایە رۆژانە گۆڕانکاریی بەسەردادێت، چونکە بەکارهێنەرانی سیستمی (ئی پەروەردە) بە بەردەوامی داتاکان داخڵدەکەن.