کوردستانی
یەكێتی لە ساڵرۆژی 31ی ئاب راگەیەندراوێكی تووند بڵاودەكاتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە 30ی ئاب-2023، تایبەت بە ساڵرۆژی 31ی ئابی 1996 راگەیەندراوێكی توندی بڵاوكردەوە و رایگەیاند "به چاوساغیی سه‌ركردایه‌تیی پارتی دیموكراتی كوردستان، هێزه‌كانی رژێمی دیكتاتۆری به‌عس شاری هه‌ولێری پایته‌ختی كوردستانیان داگیركرد".
مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان لە راگەیەندراوەكەدا 31ی ئابی 1996 بە "خیانەتی مێژوویی" ناوبردووە و ئاراستەی جه‌ماوه‌ری كوردستان و كه‌سوكاری شه‌هیدان كراوە.
لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە "بیست و حه‌وت ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له‌سه‌ر بانگهێشت و به چاوساغیی سه‌ركردایه‌تیی پارتی دیموكراتی كوردستان، هێزه‌كانی گاردی كۆماریی رژێمی دیكتاتۆری به‌عس شاری هه‌ولێری پایته‌ختی كوردستان و پایته‌ختی خه‌ونی ئازادیی و ناوه‌ندی دامه‌زراوه سه‌روه‌رییه‌كانی وڵاته‌كه‌مانیان داگیركرد وزیانێکی کوشندە و جه‌رگبڕیان له ماناكانی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانپه‌روه‌ریی دا كه هه‌رگیزاوهه‌رگیز له‌بیر ناچنه‌وه".
ئاماژە بەوەشكراوە، هه‌مووی شه‌ش ساڵ بوو كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان به‌سه‌ر زوڵم و زۆرداریی رژێمی به‌عس راپه‌ڕیبوون و به‌شێكی خاكی نیشمانیان له چنگ ده‌رهێنابوون، كه‌چی پارتی به بیانووی پڕوپوچی تێكچوونی باڵانسی هێزه‌كان له شه‌ڕی ناوخۆ، جارێكی تر ئه‌و سوپاى ئه‌نفال و كیمیابارانه‌یان هێنایه‌وه سه‌ر خاكی كوردستان و شاری هه‌ولێر، كه له ئه‌نجامدا سه‌دان پێشمه‌رگه و تێكۆشه‌ری یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان وهێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی عیراقی شه‌هید و برینداربوون.
مەكتەبی سیاسیی یەكێتی لە درێژەی راگەیەندراوەكەدا باسی لەوەكردووە لەو رووداوەدا "یەكێتی و ئۆپۆزسیۆنی عیراقی سه‌دانیان به‌دیل گیران و بێسه‌روشوێن كران و ده‌بابه‌كانی ئه‌و سوپا شۆڤێنییه شكۆی پارله‌مانی هه‌ڵبژێردراوی خه‌ڵكی كوردستانیان شكاند و ئه‌زموونه‌كه‌مانیان، له سه‌ره‌تای پێكهاتنییه‌وه له‌كه‌داركرد".
ئەوەش هاتووە "هه‌رچه‌نده ئه‌م خیانه‌ته وه‌ك زۆر ناپاكیی تری مێژووی ئه‌م حزبه له یاده‌وه‌ری میلله‌ته‌كه‌ماندا په‌ڵه‌یه‌كی ره‌شی قه‌ترانییه و به سه‌دان پاكانه‌ی خیتابی ئیعلامیی و كتێبی ناڕاست و گێڕانه‌وه‌ی چه‌واشه‌كاری رووداوه‌كان ناسڕدرێته‌وه، به‌ڵام یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و هێزه سیاسییه ده‌ربه‌سته‌كانی كوردستان، پاڵپشت به‌و ئومێده‌ی به ئاینده‌ی گه‌له‌كه‌مان و ره‌وایی و دۆزی كورد هه‌یانه، پاڵپشت به‌وه‌ی ناكرێت پرۆسه‌ی سیاسی وڵاته‌كه‌مان له شوێنێكدا چه‌ق ببه‌ستێت و په‌كیبخرێت، بۆیه تێكڕا قه‌ده‌ری باشتری ئاشتی و پێكهاتنه‌وه‌یان هه‌ڵبژارد و به‌سه‌ر برینی ناپاكیی و خیانه‌تدا بازیاندا و هه‌وڵیان خسته‌گه‌ڕ بۆ پاراستنی ئه‌وەی ماوه له شكۆی ئه‌زموونی نه‌ته‌وه‌كه‌مان، لاپه‌ڕه‌یه‌كی تازه‌یان بۆ ئاشتی و تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی خه‌باتى دیمو‌كراتى هه‌ڵدایه‌وه".
لە كۆتایی راگەیەندراوەكەشدا جەختكراوەتەوە، رووخانی سوپاى رژێمی هاوكارى كاره‌ساتی سی و یه‌كی ئاب له پرۆسه‌ی ئازادی و هه‌روه‌ها هه‌رچی ده‌سكه‌وتی گه‌له‌كه‌مان هه‌یه، له‌دانپێدانانى ده‌ستووریی به هه‌رێمى كوردستان و سیستمى فیدڕاڵیی به‌رهه‌می دانبه‌خۆداگرتنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و په‌رۆشیی نیشتمانپه‌روه‌رانه‌یه بۆ دوارۆژی كوردایه‌تی و سه‌روه‌ری كوردستان .
ژ.ع