کوردستانی

ئەنجومەنی ئاسایش: ئەگەر هەڕەشەیان لێكردن پەیوەندیمان پێوەبكەن

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەنجومەنی ئاسایش: ئەگەر هەڕەشەیان لێكردن پەیوەندیمان پێوەبكەن
مەودا میدیا-

لە بڵاوكراوەیەكدا ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، ژمارەیەكی پەیوەندییان تایبەتكردووە بە گەیاندنی هەواڵ تایبەت بە هەڕەشە و هەراسانكراییەكانی دیجیتاڵ میدیا و تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان.

ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم بە هاوڵاتییان رادەگەیەنێت "لەكاتێكدا ئەگەر کەسێک هەڕەشەی لێكردیت بە بڵاوکردنەوەی وێنە و ئابڕوبردنت دەتوانیت پەیوەندیمان پێوەبكەیت".

ئاماژەی بەوەشكردووە، ئەو ژمارەیەی تایبەتیانكردووە، بۆ ئەو كەسانەش دەبێت كە لە رێگەی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانەوە هەراساندەكرێن.


ژ.ع
Qaiwan
Qaiwan