کوردستانی
بە چەقۆ بەساڵاچوویەكی برینداركرد و دەستگیركرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر دەستگیركردنی تۆمەتبارێكی راگەیاند كە بە چەقۆ هاوڵاتییەكی بەساڵاچووی برینداركردبوو لەپێناو بردنی بڕەپاریەك.
رێکەوتی 23ی ئابی 2023 رووداوەكە لە لەشاری هەولێر روویداوە و بەپێی زانیارییە راگەیەندراوەكان، کەسێکی نەناسراو بە فێڵی پارەگۆڕینەوە هەستاوە بە فریودانی هاوڵاتییەکی بەساڵاچوو بەناوی (کاکل لەتیف) و بردوویەتیە ناو باڵەخانەی بازاڕی نیشتمان.
ئەو تۆمەتبارە دواتر بەمەبەستی بردنی ئەو بڕەپارەیەی كە هاوڵاتییە بەساڵاچووەكە پێیبووە، بە چەقۆ هێرشیکردووەتەسەری و چەند چەقۆیەکی لێداوە، پاشان بۆ شوێنێکی نادیار هەڵهاتووە.
لە راگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەكراوە، دوای ئەنجامدانی بەدواداچوون لەلایەن هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر، توانیویانە ناسنامەی تۆمەتبارەکە ئاشکرابکەن بەناوی (ص، ج ، أ) و بە فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر دەستگیرکراوە.
ژ.ع