کوردستانی
حاكم قادر هۆشداری دەدات: گەلی كورد زیان دەكات و بەرپرسیارییەتییەكی مێژووییە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەندامێكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندییەکانی یەکێتیی نیشتیمانیی كوردستان لەمیانی دیدارێكیدا لەگەڵ ژمارەیەك رۆژنامەنووس رایگەیاند "لایەنە كوردستانییەكان ناکۆکییەکانیان لە بەغدا وەلا نەنێن، گەلی کوردستان زەرەردەکات".
حاکم قادر حەمەجان، ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندییەکانی یەکێتیی نیشتیمانیی كوردستان لەمیانی ئەو دیدارەدا رایگەیاند "ئێستا کاتی ئەوەیە سەرجەم لایەنە کوردستانییەکان بە یەکگرتوویی و یەكڕیزی رووبەڕووی ئەو ئاڵنگاریانە ببنەوە کە لە بەغدا دەرھەق بە گەلی كوردستان دەكرێت".
هێمای بۆ ئەوەشكردووە، لە ئێستادا کە هەرێم ناتوانێت سەربەخۆ نەوت بفرۆشێت، هیچ بیانوویەک بۆ ئەوە نەماوە بەغدا بودجە و مووچە بۆ هەرێم نەنێرێت، ئەوەی روودەدات ستەمێكی گەورەیە لە گەلی کوردستان و بە تایبەت لە مووچەخۆران و فەرمانبەران و خانەنشینان دەکرێت.
ئەو بەرپرسەی یەكێتی دەشڵێت، دەبێت فشارەکان چڕتربكرێنەوە و سەرجەم لایەنە سیاسییە كوردستانییەكان بە یەكگرتوویی هەوڵبدەن شایستە داراییەکانی خەڵکی کوردستان بەدەستبهێنن.
لە وتەكانیدا ئەوەش هاتووە، ئێستا پێویستە لایەنە کوردستانییەکان لایەنیکەم لە بەغدا ناکۆکییەکانیان وەلابنێن، ئەگەرنا گەلی کورستان زەرەردەکات و بەرپرسیاریەتیی مێژووییش دەکەوێتە ئەستۆی ئەو لایەنانەی یەکڕیزیی کورد لە بەغدا تێکدەدەن.
ژ.ع