کوردستانی
كێڵگەی كۆرمۆر لە چەمچەماڵ بۆردوومانكرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بە دوو مووشەك كێڵگەی كۆرۆمۆر لە سنووری پارێزگای سلێمانی بۆردوومانكرا و بەپێی زانیارییە سەرەتاییەكان مووشەكەكان ئاراستەی شوێنی حەوانەوەی كارمەندان كراوە.
سەرچاوەیەكی هەواڵ نزیك لە رووداوەكە بە مەودا میدیای راگەیاند، دەمژمێر 9:30 خولەكی ئەمشەو چوارشەممە 30ی ئاب-2023، دوو مووشەك ئاراستەی كێڵگەی نەوتیی كۆرمۆر لە چەمچەماڵ كراوە.
ئاماژەی بەوەشكردووە، مووشەكەكان لە ناوەندی شوێنی حەوانەوەی كارمەندانی ئەو كێڵگە نەوتییە كەوتوونەتەخوارەوە، بەڵام هیچ زیانێكی گیانیی رانەگەیەندراوە هەتا ئێستا.
بەپێی زانیارییە بەردەستەكانی مەودا، سەرچاوەی ئاراستەكردنی مووشەكەكان لە قەزای توزخورماتووەوە بووە، هەتا ئێستاش هیچ گرووپ و لایەنێك بەرپرسیارییەتیی خۆی لەو هێرشە رانەگەیاندووە،
كێڵگەی كۆرمۆر بە یەكێك لە گەورەترین كێڵگەكانی تایبەت بە بەرهەمهێنانی غاز هەژماردەكرێت كە بەرهەمەكەی بۆ وەگەڕخستنی وێستگەكانی كارەبا بەكاردەهێندرێت، بەدەرلەوەی پێداویستیی غازی بۆ دانیشتووانی ناوچەكە دابیندەكات.
لە كێڵگەی كۆرمۆر هەردوو گەورەكۆمپانیای دانەغاز و هیلال كاردەكەن، كە هەردوكیان كۆمپانیای ئیماراتین.
ژ.ع