کوردستانی

بڵاوكردنەوەی جۆرێك لە ڤیدیۆ لە سەرتاسەری هەرێم قەدەغەكرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


بڵاوكردنەوەی جۆرێك لە ڤیدیۆ لە سەرتاسەری هەرێم قەدەغەكرا
مەودا میدیا-

بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆی "جن دەرکردن" لە جەستەی خەڵك بە بڕیاری داواکاری گشتی لە سەرجەم ناوچەكانی سنووری هەرێمی كوردستان چیدی رێپێنەدراوە و  لە تۆڕەكانی کۆمەڵایەتی قەدەغەدەکرێت.

بە نووسراوێك، لەسەر داواكاریی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی و بە بڕیاری داواكاری گشتی، چیدی ئەو ڤیدیۆیانەی تایبەتن بە چارەسەری دەروونی بە شێوازی "دەركردنی جن" لە جەستەی خەڵك قەدەغەیە و ئەو هەنگاوەش بەمەبەستی پاراستنی ئاسایشی خێزام و كۆمەڵگەی كوردستان نراوە.


نووسراوەکە كە واژۆی بەڕێوەبەری گشتیی كارگێڕیی و دارایی لەسەرە، ئاراستەی سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەکانی ئەوقاف لە سنووری هەرێمی كوردستان كراوە و ئاماژە بەوەكراوە "ئەگەر دیاردەی لەو جۆرەیان بینی  لایەنی بەرپرس ئاگاداربکەنەوە و رێكاری یاسایی بەرامبەریان بگیرێتەبەر".

بەپێی نووسراوەكە، ئەو دیاردەیەی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بەربڵاوە، پێچەوانەیە لەگەڵ یاسای قەدەغەكردنی خراپ بەكارهێنانی ئامێرەكانی پەیوەندی ژمارە 6ی ساڵی 2008ی پەرلەمانی كوردستان و یاسای سزاكانی عیراقی ژمارە 11 بۆ ساڵی 1969ی هەمواركراو.

ژ.ع

Qaiwan
Qaiwan