کوردستانی
بۆچی ئەنجوومەنی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كۆبوونەوەكانی ناكات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بڕیاردەری ئەنجوومەنی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایدەگەیەنێت تا تەواوبوونی كاتی هەڵمەتەی رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا كۆبوونەوەكانی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی ناكرێن.
تابان عەبدوڵا، بڕیاردەری ئەنجوومەنی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "كۆبوونەوەكانی ئەنجوومەنی سەركردایەتی یەكێتی بەهۆی هەڵمەتی رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا راگیراون و تا تەواوبوونی ئەو وادەیە هیچ كۆبوونەوەیەك ناكرێت".
ئاماژەی بەوەشكرد "پابەندی بڕیار و رێنماییەكان دەبین و كۆبوونەوەكانمان راگرتووە، هەركات ئەو وادەیە كۆتایی هات ئەوكات بڕیار لەسەر كۆبوونەوەكانی ئەنجوومەنی سەركردایەتی یەكێتی دەكرێت".
وتیشی "ژمارەیەك پۆست ماون یەكلایی بكرێنەوە، هەرچەندە وادەی كۆبوونەوە دیارینەكراوە، بەڵام لەگەڵ دەستپێكردنەوەی كۆبوونەوەكانمان پۆستەكانی كۆمسیۆن و بۆردەكان ماوەن و ئەوانیش دیاریدەكەین".
لە ماوەی رابردوو دوای تەواوبوونی كۆنگرەی چوارەمی كە لە 21ی كانونی یەكەمی 2019 بەسترا لە شاری سلێمانی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بەشی زۆری پۆستە ناوخۆییەكان كە لە بەرپرسی مەڵبەند و مەكتەبەكان و كارگێڕەكانی پێكدێت یەكلایی كردوەتەوە.