کوردستانی

10 تووشبووی کۆلێرا لە سلێمانی تۆمارکرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


10 تووشبووی کۆلێرا لە سلێمانی تۆمارکرا
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرى تەندروستیی سلێمانى ئاشکرایکرد 10 حاڵەتى تووشبوون بە کۆلێرا تۆمارکراوە ئاماژەی بەوەشکرد هەمو رۆژێک 100 کەس بە سکچوون و رشانەوە لە نەخۆشخانە داخڵدەکرێن.

د. سەباح هەورامی، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "10 حاڵەتی تووشبوون بە کۆلێرا تۆمارکراوە، حاڵەتی گیانلەدەستدان تۆمارنەکراوە".

بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی وتی "ئاوی ماڵان سەرچاوەکەی دیارە و کێشەی نییە، پێویستە هاوڵاتییان هۆشیاربن و رێنماییەکان جێبەجێ بکەن، هەروەها دەرمانی پێویست هەیە بۆ چارەسەری تووشبووانی نەخۆشی کۆلێرا".

کۆلێرا نەخۆشییەکە بەھۆی بەکتریای ڤایبریۆ کۆلێرا (Vibrio cholera) تووشی مرۆڤ دەبێت، زۆربەی کات لەڕێگەی پیسبوونی ئاوی خواردنەوە و خۆراکی پیسەوە بڵاودەبێتەوە.

س،ر
Qaiwan
Qaiwan