کوردستانی
یەکێتیی قوتابیان و لاوانی تورکمان لە هەولێر 31ی ئاب بە "كۆمەڵكوژی" ناودەبات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
لە راگەیەندراوێكدا و لە یادی 31ی ئابی ساڵی 1996، یەكێتیی قوتابیان و لاوانی توركمان لە هەولێر دەڵێت "بە رێزەوە یادی شەهیدانی كۆمەڵكوژیی 31ی ئابی 1996 دەكەینەوە".
لە زنجیرە گرافیكێكیشدا یەكێتیی قوتابیان و لاوانی توركمان لە هەولێر باس لە وردەكارییەكانی 31ی ئاب دەكات و دەڵێت "پارتی دیموكراتی كوردستان تانك و دەبابەكانی رژێمی بەعسی داگیركاری هێناوەتە ناو هەولێر و بەشێك لە توركمانەكانیان راگواستووە بەرەو كەركوك و دواتر زیندانی ئەبوغرێب لە بەغدا و لەوێش لەسێدارەدراون".
ئاماژە بەوەشكراوە، رژێمەكەی سەدام 31ی ئاب بە 45 هەزار سەرباز و 400 تانك و زرێپۆش و كەلوپەلی دیكەی سەربازییەوە، لەگەڵ بەكارهێنانی تۆپی دوورمەودا و هێلیكۆپتەر بە هاوكاریی پارتی دیموكراتی كوردستان هێرشیكردە سەر هەولێر و سەرجەم بنكە و بارەگاكانی حزبەكانی دژ بە رژێمیان بۆردوومانكرد.
دوێنێش مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان لەوبارەیەوە پەیامێكی بڵاوكردەوە و رایگەیاند "به چاوساغیی سهركردایهتیی پارتی دیموكراتی كوردستان، هێزهكانی رژێمی دیكتاتۆری بهعس شاری ههولێری پایتهختی كوردستانیان داگیركرد".
لە بەرامبەریشدا ئەندام و لایەنگرانی پارتی دیموكراتی كوردستان 31ی ئاب بە رۆژێكی "پڕ شكۆ و شانازی" ناودەبەن و پێیانوایە ئەو هەنگاوەی لە ئابی 1996 لەلایەن حزبەكەیانەوە نراوە، هەنگاوێكی دروست و جێی دەستخۆشییە.
ژ.ع