کوردستانی
ڤایرۆسی کۆرۆنا گەورەترین ئاهەنگی نەورۆز لە باشوری کوردستان هەڵدەوەشێنێتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
بەمەبەستی رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاری قەدەغەکردنی سەرجەم بۆنە و کۆبوونەوە و ئاهەنگەکانی دا لەو چوارچێوەیەشدا بۆ ئەمساڵ ئاهەنگی نەورۆز لە بناری قەندیل بەڕێوە ناچێت, کە لە رۆژی 20ی ئادار ی هەموو ساڵێک ئەو ئاهەنگە ئەنجام دەدرێت.
محەمەد حەسەن، هاوسەرۆکی شارەوانی بناری قەندیل بە مەودا میدیای راگەیاند "بەمەبەستی پابەندبوون بە رێنمایەکانی و رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا کۆمیتەی ئامادەکاری نەورۆزی قەندیل بڕیارماندا ئەمساڵ ئاهەنگی نەورۆز لە بناری قەندیل رابگرین و ئەنجامی نەدەین".
هاوسەرۆکی شارەوانی بناری قەندیل وتی "بۆ ئەمساڵ ئەو ئاهەنگە هەر ئەنجام نادەین ئەگەر نەخۆشی کۆرۆناش نەمێنێت، چونکە هەر شتەو لەکاتی خۆیدا خۆشە بکرێت".
وتیشی "ئەگەر لە داهاتوودا بارودۆخەکە بەرەو باشی بڕوات و مەترسی نەمێنێت چەندەها بۆنە و ئاهەنگی دیکە هەیە ئەوانە ئەنجام دەدەین".