کوردستانی

به‌تۆمه‌تی‌ رفاندنی‌ ئافره‌تێك‌ و هێرشكردنه‌ سه‌ر هاوسه‌ره‌كه‌ی‌ دوو تۆمه‌تبار ده‌ستگیركران

مەودا میدیا - سلێمانی |


به‌تۆمه‌تی‌ رفاندنی‌ ئافره‌تێك‌ و هێرشكردنه‌ سه‌ر هاوسه‌ره‌كه‌ی‌ دوو تۆمه‌تبار ده‌ستگیركران
مەودا میدیا-

پۆلیسی سلێمانی رایدەگەیەنێت به‌تۆمه‌تی‌ لێدان‌ و ئه‌شكه‌نجه‌دانی‌ هاوڵاتییه‌ك‌ و رفاندنی‌ هاوسه‌ره‌كه‌ی‌ مه‌فره‌زه‌كانی‌ به‌شی‌ پۆلیسی پێنجوێن دوو تۆمه‌تباریان ده‌ستگیركرد.

پۆلیسی سلێمانی لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردەوە "پاش ئه‌وه‌ی‌ ڕۆژی‌ 2020/3/16 هاوڵاتییه‌ك كه‌ پیشه‌ی‌ ڕۆژنامه‌نوسه‌و له‌بواری‌ مافه‌كانی مرۆڤدا كارده‌كات، له‌بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ پێنجوێن سكاڵای‌ له‌سه‌ر دو كه‌سی‌ نه‌ناسراو تۆماركرد، كه‌ هاوسه‌ره‌كه‌یان رفاندووه‌و به‌شێوه‌یه‌كی‌ نادروست‌ و دور له‌ڕه‌وشتی‌ مرۆڤایه‌تی‌ وێنه‌یان گرتووه‌، هه‌روه‌ها له‌ژێر ئه‌شكه‌نجه‌و لێداندا ده‌ست‌و سه‌ری‌ سكاڵاكاریان شكاندووه‌، به‌سه‌رپه‌رشتی‌ راسته‌وخۆی‌ به‌ڕێز عه‌میدی‌ مافپه‌روه‌ر ئاسۆ شێخ ته‌ها، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ پۆلیسی پارێزگای‌ سلێمانی‌ لێكۆڵینه‌وه‌كان بۆ دۆزینه‌وه‌ی‌ تۆمه‌تباران ده‌ستیپێكرد".

ئاماژە بەوەشکراوە "پاش وه‌رگرتنی‌ بڕیاری‌ به‌ڕێز دادوه‌ر، توانرا له‌ماوه‌ی‌ دو كاتژمێردا شوێنی‌ هه‌ردو تۆمه‌تباره‌كه‌ بدۆزرێته‌وه‌و له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی‌ به‌شی‌ پۆلیسی پێنجوێنه‌وه‌ ده‌ستگیركران‌ و له‌به‌رده‌م دادوه‌ری‌ لێكۆڵینه‌وه‌دا دانیان به‌تاوانه‌كه‌یاندانا".

ئەوەش خراوەتەڕوو "له‌ئێستادا هه‌ردوو تۆمه‌تبار (ك،م،س) ته‌مه‌ن 30 ساڵ دانیشتوی‌ ناحیه‌ی‌ عه‌ربه‌ت‌و (ج،ح،ع)  ته‌مه‌ن 37 ساڵ دانیشتوی‌ قه‌زای‌ پێنجوێن، به‌بڕیاری‌ به‌ڕێز دادوه‌رو به‌پێی‌ مادده‌كانی‌ (421) (405-31) له‌یاسای‌ سزادانی‌ عیراقی‌ راگیراون‌ و لێكۆڵینه‌وه‌ له‌گه‌ڵیاندا به‌رده‌وامه‌".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان