کوردستانی

بڕیاری قەدەغەکردنی هاتووچۆ لە پارێزگای هەڵەبجە درێژکرایەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


بڕیاری قەدەغەکردنی هاتووچۆ لە پارێزگای هەڵەبجە درێژکرایەوە
مەودا میدیا-

پارێزگاری هەڵەبجە بڕیاریدا بە درێژکردنەوەی ماوەی قەدەغەکردنی هاتووچۆ بۆ 72 کاتژمێری دیکە بەمەنەستی خۆپاراستن و رێگریکردنی لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا. 

ئەمڕۆ بەسەرپەرشتی ئازاد تۆفیق، پارێزگاری هەڵەبجە و بە ئامادەبوونی ئەندامانی ژووری رووبەرووبونەوەی ڤایروسی کۆرۆنا ژوورەکە کۆبوونەوە، لە کۆبوونەوەکەدابڕیار و رێنمایی و ڕاسپاردەکانی پارێزگای هەڵەبجە پەسەند کران.

لەبەر رۆشنایی رێنماییەکانی هەردوو وەزارەتی ناوخۆ و تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ زیاتر پاراستنی تەندروستی کۆمەڵانی خەڵک و هاوڵاتییانی پارێزگای هەڵەبجە بۆ هەڵمەتی ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، لیژنەی ئۆپەراسیۆنی پارێزگا ئەم بڕیار و رێنمایی و راسپاردانەی خوارەوەی پەسەند کرد:

1-ڕیاردرا بە درێژ کردنەوەی قەدەغەی هاتووچۆ لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە ، بۆ ماوەی 72 کاتژمێری دیکە ، واتە لە کاتژمێر 12ی شەوی 17-18/3/2020  تا کاتی دیاری کراو.

2-سەرجەم سەمونخانە و نانەواخانە و دەرمانخانەکان بە پێی رێنماییە تەندروستییەکان کراوە دەبن. 

3-دوکانی سەوزە و میوەکان دەتوانن بە هۆکارەکانی گواستنەوەی وەک ( عەرەبانە و پیکاب و .... هتد ) بە کۆڵانەکانی ناو شاردا و دوور لە شەقامە سەرەکییەکان ، سەوزە و میوە بفرۆشن.

4-دوکانی گۆشت فرۆشەکان تەنھا رۆژی 2020/2/18 لەکاتژمێر 6 بەیانی تا 11 نیوەرۆ دەکرێنەوە لە ژێر چاودێری لیژنە ھاوبەشەکانی قائمقامية ت وە پێویستە ھاولاتیان لەو کاتەی دیاری کراوە پیداویستیەکەیان بکرن چونکە دوای ئەو بەروارە دادەخرێت ، بە ڕەچاوکردنی ئەم خاڵانەی خوارەوە :
آ- بە هیچ شێوەیەک قەرەباڵغی ڕێگەپێدراو نیە .
ب-لە کاتی وەستان و سەرەدا ، دەبێت نێوان کڕیارەکان لە ٢م کەمتر نەبێت .
ج- پێویستە ڕەچاوی سەرجەم ڕێنماییە تەندروستییەکان بکرێت ، کە لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی و بەڕێوەبەرایەتی ڤێتێرنەری و لیژنەکان دەردەچێت . وەک بەکارهێنانی دەمامک و دەستکێش و بە بەردەوامی مەوادی پاکژ کردنەوە بەکار بهێنن .
د-کڕیارەکان بە هیچ شێوەیەک بواری چوونە ناو دوکانی گۆشت فرۆشەکانیان نیە و دەبێت شریتی قردێلەیی دابنرێت بۆ جیاکردنەوەیان .
هـ-هەر دوکانێک پێویستە کەسێکی تایبەت ، بۆ وەرگرتن و ژماردنی پارە لە کڕیارەکان دابنێت .
وـ-بە پێچەوانەی ئەم ڕێنماییانەوە ، دوکانەکانیان دادەخرێت و ڕووبەڕووی ئیجرائاتی یاسایی دەکرێنەوە.

5-سەرجەم هەفتە بازاڕەکانی ناو شاری هەڵەبجە جگە ئەوانەی ناو بازاڕ کراوە دەبن، لەژێر چاودێری لیژنە ھاوبەشەکانی قایمقامیەت بە ڕەچاوکردنی سەرجەم ڕێکارە تەندروستییەکان و ئەم ڕێنماییانەی خوارەوە:
آ-قەرەباڵغی رێگەپێنەدراوە .
ب-lە کاتی وەستاندا نێوان کڕیارەکان 2م کەمتر نەبێت.
ج- پێویستە ڕەچاوی ڕێنماییە تەندروستییەکان بکرێت ، لە بەکارهێنانی دەمامک و دەستکێش و مەوادی پاکژ کردنەوە .
د-لە هەفتەبازاڕەکاندا ژمارەی کاشێرەکان پێویستە زیاد بکرێت ، بۆ خێراکردن و کەمکردنەوەی قەرەباڵغی .
هـ-بە پێچەوانەی ئەم ڕێنماییانەوە ، هەفتەبازاڕەکانیان دادەخرێت و ڕووبەڕووی ئیجرائاتی یاسایی دەکرێنەوە .
داواکارین خاوەن هەفتە بازاڕەکان هاوکاری کڕیارەکان بە پێدانی دەمامک و دەستکێش بکەن.

6-بە پێی بەیانی ژمارە ( 19 )ی ساڵی 2020 وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان هاتووچۆی ئۆتۆمبێل و ماتۆڕ بە هەموو شێوەیەک بۆ هەفتەبازاڕ و شوێنە ڕێگاپێدراوەکان قەدەغەیە و ڕووبەڕووی ئیجرائاتی یاسایی دەبنەوە.
Qaiwan
Qaiwan