گێتی

خانمی یەکەمی ئەمەریکا تووشی کۆرۆنا بوو

مەودا میدیا - سلێمانی |


خانمی یەکەمی ئەمەریکا تووشی کۆرۆنا بوو
مەودا میدیا - 
 
کۆشکی سپی رایدەگەیەنێت جیل بایدن، خانمی یەکەمی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا دوای ئەنجامدانی پشکنین بۆی دەرکەوتووە کە توشی کۆرۆنا بووە و لیشانەکانیشی لێدەرکەوتوون.
 
کۆشکی سپی رایگەیاند "جیل بایدنی هاوسەری جۆ بایدن و خانمی یەکەمی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا پشکنینی ڤایرۆسی کۆڤید -19ی بۆ کراوە و دەرکەوتووە کە پۆزەتیڤە، هەندێک لە نیشانەکانی ڤایرۆسەکەی لێدەرکەوتووە، لەهەمانکاتدا جۆ بایدنی سەرۆکی ئەمەریکا پشکنینی ئەنجامداوە، بەڵام ئەنجامەکان بە نەرێنیی هاتوونەتەوە .
 
بەڕێوەبەری پەیوەندییەکانی خانمی یەکەم رایگەیاند "ئێوارەی رۆژی دووشەممەی پێشوو، جیل بایدن پشکنینی ڤایرۆسی کۆڤید 19ی بۆکرا و دەرکەوت کە پۆزەتیڤە، بۆیە لە ماڵەکەی خۆی لە شاری رێهۆبۆت بیچ لە ویلایەتی دێلاوێر دەمێنێتەوە ".

ر.ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە