کوردستانی
عیراق ئاسمانی وڵاتەکەی بەڕووی گەشتەكانی ناوخۆ و دەرەوەدا داخست
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزارەتی گواستنەوەی عیراق رایدەگەیەنێت ئەمڕۆ بڕیاری داخستنی ئاسمانی وڵات بەڕووی گەشتەكانی ناوخۆ و دەرەوەدا جێبەجێ دەكرێت و بڕیارەكە تا 24ی ئەم مانگە بەردەوام دەبێت ئاماژەی بەوەشکرد وەزارەت پابەندە بە چڕكردنەوەی رێكارەكان لە چوارچێوەی هەڵمەتی خۆپارێزی و رێگریكردن لە تەشەنەکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا.

وەزارەتی گواستنەوە لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند "بڕیاری داخستنی ئاسمانی وڵات بەڕووی گەشتەكانی ناوخۆ و دەرەوەدا جێبەجێ دەكرێت و بڕیارەكە تا 24ی ئەم مانگە بەردەوام دەبێت، هەروەها ئەم هەنگاوە لە پێناو رێگریكردنە لە بڵاوبوونەوە و تەشەنەكردنی زیاتری ڤایرۆسی كۆرۆنا لە عیراق".
ئاماژەی بەوەشدا "ئەم بڕیارە لە چوارچێوەی پابەندبوونە بە بڕیارەكانی لیژنەی دیوانیی تایبەت بە بەرەوپێشچوونەكانی دۆخی تەندروستی و رێكارەكانی بەرەنگاربوونەوەی مەترسییەكانی بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا لە عێراق".
وەزارەتی گواستنەوەی عیراق ئەوەشی خستووەتەڕوو "وەزارەت بۆ هاوڵاتییان جەخت لەسەر پابەندبوونی خۆی بە رێنمایی و بڕیارەكانی لیژنەی ناوبراو و راسپاردەكانی رێكخراوی تەندروستی جیهانی دەكاتەوە، وەزارەت پابەندە بە چڕكردنەوەی رێكارەكانی لە چوارچێوەی هەڵمەتی خۆپارێزی و رێگریكردن لە تەشەنەسەندنی پەتاكە لە عیراق".