تەندروستی
10 سوودی ناوازەی پیاز بۆ تەندروستی
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
لە سەرتاسەری جیهان پیاز یەكێكە لە پێكهاتە سەرەكییەكانی خواردن دروستكردن و توێژینەوەكانیش دەریدەخەن پیاز؛
1.رێژەیەكی زۆر دژەئۆكسیدی تێدایە
كە هاوكارن بۆ رێگرتن لە تێكچوونی خانەكان بەهۆی نەخۆشییەكانی دڵ و شەكرە و شێرپەنجە.
2.جێگیركردنی رێژەی شەكرد لە خوێندا
كاریگەریی لەسەر گڵوكۆز-ی خوێن هەیە و رێكیدەخات، بۆیە بەسوودە بۆ تووشبوانی شەكرە.
3.سیستمی هەرس بەهێزدەكات
رێژەیەكی زۆر ریشاڵی تێدایە و هاوكارە بۆ بەهێزكردنی هەرس و بەرگریی جەستە.
4.مادەی خۆراكیی بێشوماری تێدایە
پیاز بە "چڕ لە خۆراك" ناسراوە، بەو واتایەی كالۆریی كەمە و مادەی خۆراكیی زۆرە.
5.دژە بە هەوكردن
دژەئۆكسانەكانی پیاز رووبەڕووی هەوكردنەكانی ناو جەستە دەبنەوە و ئاوساوی و هەوكردنی جومگە كەمدەكەنەوە.
6.رووبەڕووی هەندێك جۆری شێرپەنجە دەبێتەوە
ئەگەر بەهۆی بۆماوەییەوە ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجە هەبێت، پزیشكان ئامۆژگارییان ئەوەیە پیاز زیاتر بخورێت.
7.مەترسییەكانی تووشبوون بە زەهایمەر كەمدەكاتەوەت
توێژینەوەكان دەڵێن خواردنی ئەو خۆراكانەی مادەی "كوێرسێتین"یان تێدایە لە تووشبوون بە زەهایمەر دەتپارێزێت، ئەو مادەیەی بە رێژەیەكی زۆر لە پیازدایە.
8.سەرچاوەیەكی گەورەی ڤیتامین سی
رێژەیەكی زۆری ڤیتامین سی لە پیازدا هەیە و دەبێتە هۆی چالاككردنی كاری جەستە و بەرگریی لەش.
9.ئێسكەكان تەندروستدەكات
توێژینەوەكان سەلماندوویانە پیاز ئێسكەكانی جەستە بەهێزدەمات و لە درز و شكاوی دەتپارێزێت.
10.دژەبەكتریایە
دژەبەكتریای ئەلیسین كە لە پێكهاتەی پیازدایە، هاوكاریی سیستمی هەرس و كۆڵۆن دەكات بۆ لەناوبردنی بەكتریا زیانبەخشەكان.
ژ.ع
دژەبەكتریای ئەلیسین كە لە پێكهاتەی پیازدایە، هاوكاریی سیستمی هەرس و كۆڵۆن دەكات بۆ لەناوبردنی بەكتریا زیانبەخشەكان.
ژ.ع