کوردستانی
منداڵێکی تەمەن 6 ساڵ گیانی لەدەستدا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
ئێوارەی ئەمڕۆ لەپارێزگای هەڵەبجە منداڵێکی تەمەن 6 ساڵان بەهۆی تەزووی کارەباوە برینداربوو دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.
ئێوارەی ئەمڕۆ لەپارێزگای هەڵەبجە منداڵێکی تەمەن 6 ساڵان بەهۆی تەزووی کارەباوە برینداربوو دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.
رائید بەرزان عوسمان، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە بە مەودا میدیای راگەیاند "ئێوارەی ئەمڕۆ له گەڕەکی سەرای پارێزگای هەڵەبجە بەهۆی بەرکەوتنی تەزووی کارەباوە منداڵێک برینداربوو و دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا".
وتەبێژی پۆلیسی هەڵەبجە وتی "منداڵەکە ناوی (ش، ا، ڕ) لەڕەگەزی مێیە و تەمەنی 6 ساڵە و لەلایەن پۆلیسی هەڵەبجەوە پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ رووداوەکە کراوەتەوە".