کوردستانی
لە ماوەی یەک رۆژدا 25 ئۆتۆمبێل دەستی بەسەردا گیراوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
دوای ئەوەی شەوی رابردوو لە ئیدارەی گەرمیان بەمەبەستی رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا قەدەغەی هاتووچۆ راگەیاندرا ئەمڕۆ لەلایەن هاتووچۆی گەرمیانەوە ژمارەیەک سەرپێچی تۆمارکرا کە لەلایەن شۆفێرانەوە ئەنجام دراوە.
کارزان مەجید، وتەبێژی هاتووچۆی گەرمیان بە مەودا میدیای راگەیاند "له یەکەم رۆژی قەدەغهکردنی هاتووچۆ له شاری کەلار لەلایەن شۆفێرانەوە ژمارەیەک سەرپێچی ئەنجام درا".
ئاماژەی بەوەشکرد "بەس ئەمڕۆ 300 مۆڵەتی شۆفێری لە شوفێران وەگیراوە، هەروەها 25 ئۆتۆمبیل و 10 ماتۆڕ سکیل دەستیان بەسەردا گیراوە".
وتەبێژی هاتووچۆی گەرمیان وتی "لە ئەمڕۆوە کار بەو بڕیارەی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەین کە تایبەت بە سەرپێچیکردنی قەدەغەکردنی هاتووچۆ دەریکردووە".