کوردستانی
هاوڵاتییەك بە تۆمەتی خۆشاردنەوەی لە تیمە تەندروستییەکان دەستگیرکرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
مەفرەزەكانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی هاوڵاتییەكی ئێرانیان دەستگیركرد كە خۆی بەتیمە تەندروستییەكان نەناساندبوو لە دوای دەستگیرکردنی رادەستی تیمەکانی تەدروستی کرا.
بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند "مەفرەزەكانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی كە بهمهبهستی جێبهجێكردنی بڕیاری ڕاگرتنی هاتوچۆ بەناو شاری سلێمانیدا بڵاوەیانپێكراوە، هاوڵاتییەكی ئێرانی-یان دەستگیركردو ڕادەستی تیمە تەندروستییەكانیان كرد كە ئەو كهسه بهنایاسایی هاتۆتە ناو شاری سلێمانیو خۆی بەتیمە تەندروستییەكان نەناساندووە".
ئاماژەی بەوەشکرد "هاوڵاتییەكە ناوی (پ، ن)و ڕەگەزنامەی ئێرانییەو لەیەكێك لەشەقامەكانی شاری سلێمانیو لەلایەن مەفرەزەكانی پۆلیسی سلێمانییەوە دەستگیركراو ڕادەستی تیمە تەندروستییەكان كرا".
لەکۆتایی راگەیاندراوەکەدا، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی داوا لەهاوڵاتیان دەكات كە ئهگهر زانیارییان لەسەر هەركەسێك ههیه كە لەئێرانو وڵاتانی دیكەوە گەڕاوەتەوەو خۆی بەتیمە تەندروستییەكان نەناساندووە، پەیوەندی بەهێڵە گەرمەكانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانییەوە بكات بەژمارە:
104 بەشی پۆلیسی فریاكەوتن
105 بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان.