کوردستانی

یەکێتی لەبەرامبەر راسپاردنی عەدنان زورفی بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی عیراق هەڵوێستی خۆی راگەیاند

مەودا میدیا - سلێمانی |


یەکێتی لەبەرامبەر راسپاردنی عەدنان زورفی بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی عیراق هەڵوێستی خۆی راگەیاند
مەودا میدیا-

دوای ئەوەی ئەمڕۆ لەلایەن سەرۆک کۆماری عیراقەوە عەدنان زوروفی راسپێردرا بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێ وتەبێژی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان لە راگەیاندراوێکدا هەڵوێستی یەکێتی راگەیاند.

ئەمین بابە شێخ ، وتەبێژی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان راگەیاند "‎یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پێشوازی لەراسپاردنی بەڕێز عەدنان زورفی بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی عیراق دەكات وەك ئیستیحاقاقێكی دەستووری".

ئاماژەی بەوەشکرد "لەگەڵ هێزە كوردستانی و نیشمانییەكانی تر گفتوگۆ دەكات بۆ یەكخستنی هەڵوێست، وە تەئکیدکردنەوە لە سەر پێویستی پشتیوانیكردنی چاكسازییە داواكراوەكان بۆ خزمەتكردنی هاوڵاتییان و بەجێگەیاندنی داواكارییەكانیان و زامنكردنی مافە دەستوورییەكانی هەرێمی كوردستان و گەیشتن بە هەڵبژاردنێكی دیموكراسیانە و بەرەنگاربوونەوەی ئاڵنگارییەكان كە رووبەرووی عیراق بوونەتەوە".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان