کوردستانی

بڕیاری درێژکردنەوەی ماوەی قەدەغەکردنی هاتووچۆ دەدرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


بڕیاری درێژکردنەوەی ماوەی قەدەغەکردنی هاتووچۆ دەدرێت
مەودا میدیا-

بڕیارە سبەی وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی پارێزگای سلێمانی و لەگەڵ پارێزگار کۆبێتەوە بەمەبەستی تاوتوێکردنی بڕیاری قەدەغەکردنی هاتووچۆ لەناوخۆی شاری سلێمانی.

بەپێی ئەو زانیاریانەی مەودا میدیا لەسەرچاوەیەکی تایبەت لە وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەستیکەوتووە، سبەی کاتژمێر 11:00ی پێشنیوەڕۆ رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی شاری سلێمانی دەکات و لەگەڵ هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی کۆدەبێتەوە.

هەر بەپێی زانیارییەکان بڕیارە سبەی وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان ماوەی قەدەغەکردنی هاتووچۆ لە ناوخۆی شاری سلێمانی و هەولێر درێژ بکاتەوە کە سبەی کاتژمێر 12:00ی شەو کۆتایی بە بڕیاری قەدەغەکردنی هاتووچۆ دێت، بەڵام ئەگەری زۆرە سبەی ئەو ماوەیە درێژ بکرێتەوە.

ئەمەش لەکاتێکدایە، ماوەی پێنج رۆژ قەدەغەکردنی هاتووچۆ لەلایەن وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ناوخۆی شاری هەولێر و سلێمانی راگەیاندرا بەمەبەستی خۆپاراستن و رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان