کوردستانی
ئەمڕۆ لە سلێمانی خواردن بەخۆڕایی دابەش دەكرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەمڕۆ چوارشەممە یەكێك لە چێشتخانەكانە دیاریەكانی ناو شاری سلێمانی بە خۆڕایی خواردن دابەش دەكات بەسەر هاوڵاتیان وەك هەڵمەتێكی هاوكاری خۆبەخشی لە ماوەی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی كۆرۆنا.
حاجی سابیر پێنجوێنی، خاوەنی چێشتخاتەی مامە گوڵ لە گەڕەكی چوارچراى شارى سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "وەك هاوكاریەك بۆ هاوڵاتیان لەو دۆخەی ئێستا بڕیارماندا ئەمڕۆ چوارشەممە نان خواردن بە خۆڕایی بێت بۆ هاوڵاتیان".
ئاماژەی بەوەشكرد "وەك هەڵمەتێكی خۆبەشی كە راگەیەندراوە دەستپێشخەریمان كرد لە پێناو هاوكاریكردنی هاوڵاتیان و بۆ ئەو مەبەستە ئەمڕۆ نانی سەدان هاوڵاتی دروست دەكەین هەر كەس سەردانمان بكات نان بەخۆڕایی وەردەگرێت".
ئەوەشی باسكرد "بەشێك لەو خواردنەی دروستی دەكەین دەیبەین بۆ ژمارەیەك فەرمانگەی حكومی كە لەو دۆخەشدا بەردەوامن لە ئەرك، هەر هاوڵاتیەكیش سەردانی چێشتخانەكەمان بكات لە گەڕەكی چوارچرا لای دایرەی كارەباكە خواردن بە خۆڕایی وەردەگرێت".