گێتی
یەكەمین ئەزموونی سەركەوتووی چاندنی گورچیلەی بەراز لە جەستەی مرۆڤدا راگەیەندرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
لە رووداوێكی مێژووییدا، یەكەمین ئەزموونی سەركەوتووی نەشتەرگەریی چاندنەوەی گورچیلەی بەراز لە جەستەی مرۆڤدا راگەیەندرا، ئەو مرۆڤەی نەشتەرگەرییەكەشی بۆ كراوە لە دۆخی مردنی هزرییدا بووە.
تیمێكی پزیشكیی لە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا لە نیویۆرك رایانگەیاند، تەمموزی ئەمساڵ گورچیلەی بەرازێكیان لە جەستەی نەخۆشێكی تووشبوو بە گرێی شێرپەنجە لە مێشكدا چاندووە، ئەو نەخۆشە ناوی مۆریس میڵەر بووە و تووشی مێشكی مردووە.
دوای ئەوەی خانەوادەكەی رەزامەندییان دەربڕیوە، ئەو تیمە پزیشكییە گورچیلەی بەرازێكیان لە جەستەی مۆریس چاندووە بەهۆی ئەوەی گورچیلەكانی خۆی سست بوون، گورچیلەی بەرازەكەشیان دەستكاری كردووە و هەموو ئەو تەن و تایبەتمەندییانەیان تێدا لابردووە كە ئەگەری دروستبوونی كێشەیان هەبووە لە جەستەی مرۆڤدا، واتە دەستكاریی بۆهێڵ و تایبەتمەندییە بۆماوەییەكانیان كردووە.
ئەمە یەكەمینجار و ماوەدرێژترینە كە بۆ ماوەی دوو مانگ گورچیلەی بەراز كە لە جەستەی مرۆڤدا بچێندرێت بە سەركەوتوویی كارەكانی خۆی ئەنجامبدان، پزیشكانی ئەو توێژینەوەیەش دەڵێن " ئێستا گورچیلەكەیان دەرهێناوەتەوە بەمەبەستی ئەنجامدانی توێژینەوەی زیاتر هەتا بتوانن لە داهاتوودا سەرجەم ئەگەرەكان لەبەرچاویان روون بێت".
ئاماژە بەوەشدەكەن، لە ئەگەری بەتەواوی سەركەوتنی ئەم ئەزموونە لە داهاتوو، ئەو بۆشاییە گەورەیە پڕدەبێتەوە كە لە ئێستادا هەیە بەهۆی كەمیی ئەندامی جەستەی مرۆڤ بۆ چاندنەوەی بۆ ئەو نەخۆشانەی پێویستیان پێی هەیە.
ژ.ع